قەتەر دەستبەسەركردنی سێ فڕۆكەوانی ئێرانی رەتدەكاتەوە
جیهان 12:02 PM - 2026-08-16
فڕۆكەیەكی بۆمبهاوێژی هێزی ئاسمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران
راگەیاندنی سوپای ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە گوایە سێ فڕۆكەوانی ئێرانی لەوڵاتەكەی دەستبەسەر كرابێت و رایدەگەیەنێت: تەنها تەرمی یەك فڕۆكەوان دۆزراوەتەوەو قەتەر ئامادەیی خۆی بۆ رادەستكردنەوەی دەربڕیوە، بەڵام تاران تائێستا وەڵامی نەداوەتەوە.
ماجید محەمەد ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X بڵاویكردەوە: تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن، تەرمی یەكێك لەفڕۆكەوانەكانیان دۆزیوەتەوەو دەستبەجێ پەیوەندیان بە تارانەوە كردووە بۆ هەماهەنگیكردن لەسەر رادەستكردنەوەی تەرمەكەی.
راشیگەیاندووە: ئێران تائێستا وەڵامی بانگهێشتنامەیەكی نەداوەتەوە بۆ پێداچوونەوە بە وردەكارییەكانی رووداوەكەو ئۆپەراسیۆنە پەیوەندیدارەكان.
ئەم رەتكردنەوەیەی قەتەر دوای بانگەشەكانی تاران دێت كە گوایە لەئۆپەراسیۆنی 2ی ئازاردا، سێ فڕۆكەوان لەكاتی خستنەخوارەوەی فڕۆكەكانیان لەلایەن بەرگری ئاسمانییەوە رزگاریان بووە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەكانی قەتەرەوە دەستگیركراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

