كورتوڵموش: تورك و كورد پێكه‌وه درێژه به ڕ‌ێبازه‌كه‌یان ده‌ده‌ن
کوردستان 06:14 PM - 2026-08-15
حورییەتی تورکی
نومان كورتولموش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی توركیا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی توركیا ڕ‌ایگه‌یاند: بۆ داهاتووی توركیا، تورك و كورد و خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌كانی تر پێكه‌وه درێژه به ڕ‌ێگاكه‌یان ده‌ده‌ن و ئه‌و ڕ‌ۆژه جوانانه‌ی كه یه‌كگرتوو بووین داده‌مه‌زرێنینه‌وه و هه‌رێمێكی به‌هێزیشمان ده‌بێت.
نومان كورتولموش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی توركیا له وته‌یه‌كدا له كۆڕ‌به‌ندی دیپلۆماسی بۆسفۆر وتی: له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه له وڵاته‌كه‌ماندا پرسی شەڕ و پێکدادانەکان به‌جێده‌هێڵین، كه نزیكه‌ی نیوه‌ی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆماره‌كه‌مانی پێچووه، ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌جێده‌هێڵین كه زیاتر له 40 ساڵه به‌رده‌وامه، ئێستا تورك و كورد و خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه پێكه‌وه درێژه به ڕ‌ێگه‌یه‌كی نوێ ده‌ده‌ن.
راشیگه‌یاند: به‌پشتیوانی خوای گه‌وره له‌مه‌ودوا تورك، كورد، عه‌ره‌ب، فارس، سوننه و شیعه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی دیكه له‌توركیا وه‌ك پارچه‌یه‌كی به‌هێزی یه‌ك نه‌ته‌وه كۆده‌بینه‌وه، هه‌موومان پێکه‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا خه‌بات ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها نومان كورتولموش جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌توركیای داهاتوودا تورك و كورد و خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌كانی تر پێكه‌وه درێژه به ڕ‌ێبازه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا وشه‌یه‌كیش له نێوانماندا هه‌بێت، ئه‌وا نابێته وشه‌ی دابڕ‌ان، وشه‌ی دابه‌شبوون، وشه‌ی جیابوونه‌وه، به‌ڵكو قسه‌ی برایه‌تی و یه‌كگرتوویی ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه نه‌ك ته‌نها له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی توركیا، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیاش، تورك و كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه پێكه‌وه درێژه به ڕ‌ێگاكه‌یان ده‌ده‌ن.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی توركیا وتی: ئه‌گه‌ر وابكه‌ین پێكه‌وه ئه‌و ڕ‌ۆژه جوانانه‌ی كه یه‌كگرتوو بووین داده‌مه‌زرێنینه‌وه و هه‌رێمێكی به‌هێزیشمان ده‌بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

