riklam

پێنج ساڵە دەسەڵاتی تاڵیبان مافی ژنانی سنووردار کردووە

جیهان 05:03 PM - 2026-08-15
کچانی ئەفغانستان ئاژانسەکان

کچانی ئەفغانستان

ئەفغانستان

پێنج ساڵ بەسەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان تێدەپەڕێت، لەکاتێکدا تاڵیبان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە "سەرکەوتنی بەرچاو"یان بەدەستهێناوە، بەڵام لەگەڵ هەر بڕیارێکدا ژیان بۆ ملیۆنان ئەفغانی سەختتر دەبێت.

ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر دەسەڵاتی تاڵیبان تێدەپەڕێت کە لە 15ی ئابی 2021 لە ئەفغانستان گەڕایەوە سەر دەسەڵات لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، هەرچەندە تاڵیبان کە بە ناوی "ئیماراتی ئیسلامی ئەفغانستان" وڵاتەکەی بەڕێوەدەبات، دەڵێت: سەرەڕای ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لەماوەی ئەم پێنج ساڵەدا بەدیهاتووە، بەڵام ئەو گرفتانەی ڕۆژانە ڕووبەڕوی ئەفغانییەکان دەبنەوە خراپتر بوون، مافی ژنان و کچان لە ڕێگەی سنووردارکردنی یەک لە دوای یەکەوە بەرتەسک کراوەتەوە و هەژاریی لە ڕادەبەدەر لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا کە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوورخراوەتەوە، ملیۆنان کەسیان پێویست بە هاوکاری کردووە.

یونسکۆ: ئەفغانستان یەکەم وڵاتی جیهانە خوێندنی کچانی قەدەغەکردووە

رۆژی 12ی8ی2026، ڕێکخراوی پەروەردەیی زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)  رایگەیاند: بەپێی ئامارە رەسمییەکانی ڕێکخراوەکە، دوابەدوای بڕیارە توندەکانی ئیدارەی تاڵیبان، دەرگای ئامادەیی و زانکۆکان بەتەواوی بەڕووی کچان و ژناندا داخراون و ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی 2 ملیۆن و 400 هەزار خوێندکاری ژندروستکردووە، هەر بۆیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، کە فشارەکانیان بۆ سەر تاڵیبان زیاد بکەن بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەو بڕیارە دڕندانەیە و بە تەواوی مافی خوێندن بۆ ژنانی ئەفغانستان بگەڕێننەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، گرتنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە لە 15ی ئابی 2021، دوای 20 ساڵ، ترسی دووبارە دامەزراندنەوەی ڕژێمی توندی ساڵانی 1996-2001 ی لێکەوتەوە سەرەتا تاڵیبان بە بەڵێنی حکومەتێکی "جیا و میانڕەو" داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکرد، بەڵام دوای پێنج ساڵ بابەتەکان گۆڕان و خوێندنی کچانی سەرو 12 ساڵ قەدەغە کران، تەنانەت پەنجەرەش لەو ژوورانەدا قەدەغە کرا کە ژنان تێیدا دەژیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket