riklam

دوو بوومەلەرزەی بەهێز ئیندۆنیزیای هەژاند و دەیان کەس بوونەتە قوربانی

جیهان 04:28 PM - 2026-08-15
دیمەنی دوای بوومەلەرزەکە رۆیتەرز

دیمەنی دوای بوومەلەرزەکە

جیهانى

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر بۆ جاری دووەم لە هەمان ڕۆژدا لە ناوچەی فلۆریسی ڕۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیای دا، لە کاتێکدا تیمەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن لە پرۆسەی گەڕان بەدوای ڕزگاربووان و دەرهێنانی قوربانییان بەهۆی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی پێشتر لە ناوچەکەی دابوو.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەی یەکەم کە بە گوڕی 7.7 پلە لە کەناراوەکانی دوورگەی فلۆریسی دابوو، بۆ 38 کوژراو و دەیان بریندار بەرزبووەتەوە،  لە کاتێکدا هێشتا هەندێک کەس لەژێر داروپەردودا گیریان خواردووە و هەزاران دانیشتوو بۆ چۆڵکردنی ناوچە کەناراوەییەکان لە ترسی ڕوودانی شەپۆلی بەهێزی تسۆنامی هاندراون.

لە دوای بوومەلەرزەکە، دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیزیا هۆشدارییان لە ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی دەرکرد و داوایان لە دانیشتووانی ناوچە کەناراوەییەکان کرد بەرەو ناوچە بەرزەکان بچن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکی، بوومەلەرزەی یەکەم لە کاتژمێر 5:58ی بەیانی بە کاتی ناوخۆ و لە قووڵایی نزیکەی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە و ناوەندەکەشی لە دووری نزیکەی 68 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئیندی لە پارێزگای نوسا تینگارا سەرێ دیاری کراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket