ئیلهام ئەحمەد: دەبێت سوریا بە وڵاتی خۆمان بزانین و کار بۆ داهاتووی بکەین
کوردستان 10:10 AM - 2026-08-15
رۆژنامەی نەهار
ئیلهام ئەحمەد
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر جەخت
لە بوونی جموجۆڵی دیپلۆماسیی بەردەوام لە نێوان رۆژئاڤا و دیمەشق دەکاتەوە، هاوکات
باس لە پرسی زمانی کوردی و تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەتی سووریادا دەکات، هۆشداریش لە
دژایەتیکردنی لایەنەکان بۆ ئەم پرۆسەیە دەدات.
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایدەگەیەنێت: جموجۆڵێکی دیپلۆماسیی بەردەوام لەنێوان رۆژئاڤای
کوردستان و دیمەشقدا هەیە، هاوکات جەخت دەکاتەوە، کە دەبێت سوریا وەکو وڵات و
دەوڵەتی خۆمان ببینن و کار بۆ داهاتووی بکەین.
سەبارەت بە تێکەڵکردنی دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی رۆژئاڤای
کوردستان لەگەڵ دەزگاکانی دەوڵەتدا، ئیلهام ئەحمەد وتی: پرسی کوردی کێشەی سەرەکی و
بنەڕەتیی گفتوگۆکانە لەگەڵ شامدا و بەبێ چارەسەرکردنی پرسی زمانی کوردی،
تەواوبوونی تێکەڵبوونەکە ئەنجام نادرێت.
باسى لەوە کرد: ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئەوەیە کە دڵنیایی بدەین لەوەی
مافەکانی کورد و دەستکەوتەکانیان لە سوریاى نوێدا دەپارێزرێن.
سەبارەت بە هێرشەکانى ئەم دواییە بۆ سەر ئاوارەکانی سەرێکانی کە
گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ئیلهام ئەحمەد وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو ئاوارەکان
بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لە هەمانکاتدا هێرشکردنە سەر ئاوارەکان شتێکی رەتکراوە و
قبوڵنەکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: کە خەڵکانێک یان لایەنێک هەن دژی تێکەڵبوونەکەن و ئەو
لایەنە لە پشت ئەو هێرشانەوەن، وتیشى: مەرج و بارودۆخ هەرچۆنێک بن، هێرشکردنە سەر
دەزگاکانی دەوڵەت قبوڵکراو نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

