پەرلەمانتارێکی یەکێتی چوار ئامێری شۆردنی گورچیلە بۆ چەمچەماڵ دابیندەکات
کوردستان 05:48 PM - 2026-08-13
PUKMEDIA
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی
لەسەر داواى پەرلەمانتارێكی
فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەزیرى تەندروستى رەزامەندى
دابینکردنى چوار ئامێرى پێویست و گرنگى بۆ "سەنتەرى گورچیلەی دەستکرد"ى
قەزای چەمچەماڵ دەربڕى، هاوکات پەسەندى کرد مەڵبەندەکە
بخرێتە ناو "پڕۆژەی نیشتمانی" ى بۆ شۆردنی گورچیلە.
پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە PUKMEDIA ی
راگەیاند: دواى ئەوەى لە 28ى 7ى 2026 نوسراوى داواکاریم بۆ وەزیرى تەندروستى عیراق
بەرزکردەوە بەمەبەستى دابینکردنى چوار ئامێری
نوێی شۆردنی گورچیلە لە جۆری (Fresenius 5008)بۆ سەنتەرى گورچیلەی دەستکرد لە قەزای
چەمچەماڵ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 13ى8ى2026 وەزیرى تەندروستى رەزامەندى دەربڕى و ئەو چوار ئامێرەى
داوامان کردبوو دابینی بکات.
ئاماژەى بە ئەوەش کرد: وەزیری
تەندروستی عیراق رەزامەندی بۆ داواکاریەکى دیکەشم دەربڕى کە مەڵبەندەکە
بخرێتە ناو پڕۆژەی نیشتمانی بۆ شۆردنی گورچیلە.
جێگای ئاماژەیە، نەخۆشانی گورچیلە لە قەزای چەمچەماڵ بۆ دابینکردنی
پێداویستییەکانیان ناچار دەبوون بۆ کەرکوک و سلێمانی بچن، ئەم حاڵەتەیش فشاری
لەسەریان دروست دەکرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

