سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی حسێن عارف: كایەی رۆشنبیری ناوێكی درەوشاوەی لەدەستدا
پرسەنامە 02:13 PM - 2026-08-13
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی نووسەرو رۆماننووسی گەورەی گەلەكەمان مامۆستا حسێن عارف، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان بنەماڵەی نووسەر و رۆماننووسی گەورەی گەلەكەمان مامۆستا حسێن عارف
بە داخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی رووناكبیری دیاری كورد و خاوەن قەڵەمێكی بە بڕشت، مامۆستا حسێن عارفمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ئەدیبان و نووسەران دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
بە كۆچی دوایی ئەم مامۆستا پایەبەرزە، كایەی نووسین و رۆشنبیری ناوێكی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا، بەڵام میراتە دەوڵەمەندەكەی لە بواری نووسین بۆ نەوەكانی داهاتوو دەمێنێتەوە و هەردەم مایەی شانازیمانە.
رۆحی مامۆستا حسێن عارف شاد بێت و خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

