riklam

نرخی نەوتی سپی فڕیوە

کوردستان 10:59 AM - 2026-08-13
نەوتی سپی PUKMEDIA

نەوتی سپی

نەوتی سپی

نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 250 هەزار دینار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا حکومەت تا ئێستا بڕیاری دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی نەداوە.

سەلام عومەر، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی رایگەیاند، هۆکاری گرانبوونی نرخەکە بۆ زۆریی خواست و کەمیی سووتەمەنی دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دابەشکردنی نەوتی حکومی تا مانگی 10 دەستپێناکات.

ساڵی رابردوو نەوت بە 105 هەزار دینار بە هاووڵاتییان درا، بەڵام ئێستا بەهۆی شەڕی ناوچەکە و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان، نرخەکان لە بازاڕدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket