قوباد تاڵەبانی: مامۆستا حسێن عارف دەنگێکی رەسەن و زیندوو بوو
ی ن ک 10:13 AM - 2026-08-13
PUKMEDIA
مامۆستا حسێن عارف
قوباد تاڵەبانی بۆکۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کوردستان، (مامۆستا حسێن عارف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکە..
بەڕێزان: بنەماڵە و خێزان و کەسوکاری کۆچکردوو مامۆستا حسێن عارف
بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر و ڕۆماننووسی دیاری کوردستان، (مامۆستا حسێن عارف)م پێگەیشت.!
مامۆستا حسێن عارف لەو وێستگانەی پێویست بوو، بە گێڕانەوەیەکی شیرین بە عەشقی شار و نیشتمان، دەنگێکی ڕەسەن و زیندوو بوو. بە کۆچی دواییان ، کوردستان کەسایەتیەکی گەورەو قەڵەمێکی بەبڕشت و خاوەن ئەزموونی گەورەی ئەدەبیمان لە دەست دا.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خێزان و کەسوکاری سەربەرز و سەرجەم ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمەین.!
داواکارم لە خوای باڵادەست ڕوحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.!
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

