riklam

کۆنگۆ..ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا چوار هەزار کەسی تێپەڕاند

جیهان 06:24 PM - 2026-08-12
ڤایرۆسی ئیبۆلا ئاژانسە ترندروستییەکان

ڤایرۆسی ئیبۆلا

جیهانى

حکومەتی کۆنگۆ ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلای بڵاوکردەوە و رایگەیاند: چوار هەزار و 400 کەسی تێپەڕاندووە، بەڵام تا ئێستا چارەسەری نەخۆشییەکە نەدۆزراوەتەوە.

حکومەتی کۆنگۆ رایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا گەیشتووەتە چوار هەزار و 449 کەس و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، ئەنجامەکان کە لە گۆڤاری (Nature Medicine) بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوبوونەوەی ئێستای ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گواستراوەتەوە، بەڵام گۆڤارەکە سەرچاوەی ڤایرۆسەکەی دەستنیشان نەکردووە و هێشتا چارەسەر و ڤاکسینێکی پەسەندکراو بۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا نییە، بەڵام کارەکان بەردەوامن بۆ پەرەپێدانی ڤاکسین و چارەسەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە 15ی ئایاردا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ ڕاگەیەندرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket