فەرحان حەق: پشتگیری پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە دەکەین
جیهان 06:09 PM - 2026-08-12
ئاژانسەکان
فەرحان حەق جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت: پاڵپشتی هەموو هەنگاوەکانی حکومەت دەکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە تورکیا.
فەرحان حەق جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پاڵپشتی پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە بەهێزکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دەربڕی کە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە ئامادەکراوە.
راشیگەیاند: لەگەڵ پێشکەوتنی پرۆسەکەدا بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەین و پاڵپشتی هەموو هەنگاوەکانی حکومەت دەکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی تورکیا بە 468 دەنگ یاسای چوارچێوە (یاسای پتەوکردنی هاودەنگیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) پەسەند کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

