riklam

یونسکۆ: ئەفغانستان یەکەم وڵاتی جیهانە خوێندنی کچانی قەدەغەکردووە

جیهان 04:28 PM - 2026-08-12
UN خوێندکار

UN

جیهانى

یونسکۆ ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی سنووردارکردنی تاڵیبانەوە، زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار کچ و ژن لە ئەفغانستان لە مافی سەرەتایی خوێندن بێبەش کراون، ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر داهاتووی وڵاتەکە.

ڕێکخراوی پەروەردەیی زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) بە بۆنەی نزیکبوونەوەی پێنجەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەپێی ئامارە رەسمییەکانی ڕێکخراوەکە، دوابەدوای بڕیارە توندەکانی ئیدارەی تاڵیبان، دەرگای ئامادەیی و زانکۆکان بەتەواوی بەڕووی کچان و ژناندا داخراون و ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی 2 ملیۆن و 400 هەزار خوێندکاری ژن هەیە.

راشیگەیاندووە، ئەفغانستان یەکەم وڵاتی جیهانە کە بە رەسمیی خوێندنی کچانی قەدەغەکردووە، ئەم بڕیارەش نەک تەنها زیان بە مافەکانی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری و سیستەمی تەندروستی وڵات، بەو پێیەی لە داهاتوودا پزیشک و مامۆستا و پسپۆڕی ژن نامێنێت.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا یونسکۆ داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات، کە فشارەکانیان بۆ سەر تاڵیبان زیاد بکەن بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەو بڕیارە دڕندانەیە و بە تەواوی مافی خوێندن بۆ ژنانی ئەفغانستان بگەڕێننەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket