وەزیری پێشمەرگە بەشداری رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکات
کوردستان 11:10 PM - 2026-08-11
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان
بە بانگهێشتنامەیەکی رەسمیی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، ئەمڕۆ 11ی ئابی 2026 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەشداریی لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد، کە لە بنکەی سەرەکیی هاوپەیمانان لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا، کە بە سەرپەرشتیی ئەدمیراڵ براد کۆپەر فەرماندەی CENTCOM بەڕێوەچوو، فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە مەیجەر جەنەڕاڵ کیڤن لامبێرتەوە ڕادەستی ئەدمیراڵ لیام ئێم هولین کرا.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی ساڵانی ڕابردووی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد، بە تایبەتی ڕۆڵی بەرچاوی مەیجەر جەنەڕاڵ کیڤن لامبێرت، کە ڕۆڵی باڵای هەبووە لە بەرەوپێشچوونی بەردەوامی پرۆسەی ریفۆرمی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوامی هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان. هەروەها وەزیری پێشمەرگە هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەڕاڵ لامبێرت خواست لە ئەرکی نوێیدا، پیرۆزباییشی لە فەرماندەی نوێ (ئەدمیراڵ هولین) کرد و ئامادەییی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە هاوبەشەکان دووپاتکردەوە.
هەر لە پەراوێزی ئەو سەردانەی وەفدی باڵای وەزارەتی پێشمەرگه لە عەممانی پایتەختی ئوردن، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش کە لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئوردن، وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق و لیوا ڕوکن یوسف ئەحمەد ئەلحنێتی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئوردن، هەروەها فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئوردن و سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا بەشدارییان تێدا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکان کرا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سنوری هاوبەش، هەروەها پەرەپێدان بە پەیوەندییە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئەو ناوچەیەی کە گرفتی زۆری بواری ئاسایشی تێدایە، هەروەها جەختکرایەوە لەوەی بەردەوام کاری هاوبەش بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکتر و پەرەدان بە هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش.
لە کۆتاییدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە بواری سەربازیدا کاری زیاتر بەیەکەوە بکەن و پەرە بە پەیوەندییە مەیدانییەکان بدەن، ئامادەبووان جەختیان کردەوە کە ئەو پێشهاتانەی ناوچەکە بەخۆیانەوە دەبینێت، پێویستیان بە هەماهەنگی زیاتر و تەواوکاریی هەوڵەکان هەیە، پاراستنی سنورەکان و ڕووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەمنیەکان کارێکی هاوبەشە و پێویستە بەردەوامی پێبدرێت، بە جۆرێک کە توانای وڵاتانی ناوچەکە بەهێز بکات بۆ پاراستنی ئاسایش، سەروەری و سەقامگیرییان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

