دەستەی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی ڕێبوار تەها دەکات
عیراق 02:34 PM - 2026-08-11
نوسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها
ستایشکردنی رێبوار تەها
دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان ستایشی رێبوار تەها دەکات لە چەسپاندنی شەفافیەت و دابینکردنی زانیاری و داتای وردی دارایی و کارگێڕی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان.
دەستەی گشتیی چاودێریی تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە نوسراوێکدا، سوپاس و پێزانین ئاراستەی ڕێبوار تەها کرد، لە پای هەماهەنگیی بەردەوام و وەڵامدانەوەی خێرای بۆ نووسراوەکانی دەستەکە.
هاوکات، دەستەکە ستایشی هەوڵە دڵسۆزانەکانی رێبوار تەها دەکات لە دابینکردنی زانیاری و داتای وردی دارایی و کارگێڕی بەپێی چوارچێوە یاساییە پەسەندکراوەکان، کە ئەوەش هاوکارێکی کاریگەر بووە لە سەرکەوتنی کارەکانی دەستەکەدا.
هەر لە نووسراوەکەدا، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هەماهەنگییە رەنگدانەوەی خەمخۆرییە بۆ بەرژەوەندیی گشتی و هیوای خواست ئەم هاوکارییە بەردەوام بێت بە مەبەستی پێشخستنی ئیشوکاری حکومی و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و حوکمڕانی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

