سیدار باسوت: له‌ڕێی میدیایی كوردییهوە ده‌توانین گه‌شه به زمانی كوردیی له توركیا بده‌ین
چاوپێکەوتن 01:24 PM - 2026-08-11
PUKMEDIA
سیدار باسوت
کچە کوردێکى باکورى کوردستان لە تورکیا کارى
رۆژنامەوانى بۆ راگەیاندنە کوردییەکان دەکات و دەڵێت: پرۆسه‌ی
ئاشتی له توركیادا زۆر ئاسانكاری ده‌كات و كاریگه‌ری پرۆسه‌ی ئاشتی به تایبه‌تی
له‌سه‌ر كاری راگه‌یاندن دیاره و ئازادیی په‌یوه‌ندی كردن فراوانتر ده‌كات.
پرۆسه‌ی ئاشتی به تایبه‌ت له كایه‌ى راگه‌یاندندا ئازادیی په‌یوه‌ندیكردن فراوانتر ده‌كات
سیدار باسوت ساڵانێكه وه‌ك راگهیاندنكارێکی سه‌ركه‌وتوو له كه‌ناڵه
كوردییه‌كان له توركیا كارده‌كات، سه‌ره‌تا له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و ئێستاش
له كه‌ناڵی 8 كارده‌كات، له دیدارێكی كوردستانی نوێ-دا وتی: ناوم سیدار باسوت له‌ساڵی
1978 له شاری ئاگری له‌دایكبووم، تا ته‌مه‌نی 17 ساڵی له ئاگری ژیاوم، دواتر له‌ساڵی
1995 وه به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه چووینه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ و ئێستاش له‌گه‌ڵ
كچه‌كه‌م له ئه‌نقه‌ره ده‌ژین، ئێستا له كه‌ناڵی 8 كارده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی كاركردن بۆ كه‌ناڵه كوردییه‌كان له توركیا
وتی: به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئاسانتر بووه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی ئه‌نقه‌ره
پایته‌ختی توركیایه و شارێكی سیاسی و دیپلۆماسییه، كاركردن لێره ئاسان نییه،
چونكه هه‌ندێكجار ئاسته‌نگ بۆ په‌یڕه‌وكردنی چالاكییه دیپلۆماسی و ره‌سمییه‌كان
دروستده‌بێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌و كوردانه‌ی له ئه‌نقه‌ره ده‌ژین وه‌ك ئه‌وانه‌ی
له ئه‌سته‌نبوڵ و شاره گه‌وره‌كانی دیكه چالاك نین.
وتیشی : رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كوردیی له ئه‌نقه‌ره
زۆركه‌من، بۆیه كاری مه‌یدانی به‌تایبه‌تی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌سته‌نبوڵ
دیاربه‌كر و وان قورسه .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند دڵخۆشە كه له توركیا كار بۆ كه‌ناڵێكی
كوردیی ده‌كات رایگه‌یاند: زۆر شانازی و دڵخۆشم، چونكه وه‌ك ده‌زانرێت له توركیا
خوێندنی زمانی كوردی قه‌ده‌غه‌یه، هه‌رچه‌نده له خوێندنگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا
پۆلی كوردی ئیختیاری هه‌یه، به‌ڵام به‌س نییه بۆ په‌ره‌پێدانی زمانی كوردیی،
بۆیه كاركردن له میدیای كوردیدا ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی
كوردی .
هاوكات له‌سه‌ر كاركردنی دیكه جگه له كاری میدیایی سیدار باسوت
وتی: به‌داخه‌وه كاتم نییه جگه له‌كاری میدیایی هیچ كارێكی دیكه بكه‌م، چونكه
كاری میدیایی كاتی دیاریکراوى نییە،
پێویسته ئاگاداربیت و له هه‌موو كاتێكدا ئاماده‌بیت، بۆیه كارێكی ئاسایی نییه و
سه‌عات 8ی به‌یانی ده‌ستپێبكه‌یت و پاش چه‌ند سه‌عاتێك ته‌واو ببیت، بۆ من كاریی
میدیایی 24 سه‌عاتییه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كچه له توركیا وتیشی: تائێستا له كه‌ناڵی گه‌لی
كوردستان و" TRTكوردیی"
كارم كردووه، له‌لایه‌كی دیکەشه‌وه ستوونم بۆ رۆژنامه‌كانی توركی وه‌ك رادیكاڵ
و رۆژنامە كوردییه‌كانی وه‌ك كوردستانی نوێ و نه‌رینا ئازاد و چه‌ند ماڵپه‌رێكی دیکە
نووسیوه، جگه له بابه‌تی تایبه‌ت چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی تایبه‌تیم له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی
وه‌ك سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر ئاماده‌كردووه، جگه له هه‌واڵی
سیاسی به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ر و كات به‌سه‌ربردن و به‌رنامه‌ی ستۆدیۆشم پێشكه‌ش كردووه .
دەربارەى كاره‌كانیشی وتی: له‌ڕاستیدا له ساڵی 2010 بەدواوە زۆرترین
به‌رنامه‌ی جۆراوجۆرم پێشكه‌شكردووه و زۆرترین چێژ له پێشكه‌شكردنی وه‌رده‌گرم،
چونكه چاودێریكردنی مه‌یدانه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی چیرۆكی تایبه‌ت ئاسانه، هه‌روه‌ها
لێمان پرسی ئایا میدیاكاری سه‌ركه‌وتوو كێیه ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: پێویسته
خوێندكار و بینه‌ران بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مه بده‌ن، به‌ڵام به‌ڕای من نابێت مرۆڤ
پیشه‌ی راگه‌یاندن وه‌ك ده‌رفه‌تێكی دارایی ببینێت، به‌و پێیه‌ی پیشه‌ی راگه‌یاندن
به‌شێكه له ژیان و تا ژیان به‌رده‌وام بێت ده‌بێت رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وام له
بواره‌كه و ژیان ئاگاداربكرێنه‌وه.
سەبارەت بە پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و تاچه‌ند كاری میدیای ئاسان ده‌كات،
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌ڵێت: بێگومان زۆر ئاسانكاری ده‌كات به تایبه‌تی له‌كاتی
پرۆسه‌ی یه‌كلایكردنه‌وه له‌ساڵی 2013 له دیاربه‌كر بووم و به‌ناوی گه‌لی
كوردستان كارم ده‌كرد، له‌و پرۆسه‌یه‌شدا كاره‌كانمان زۆر ئاسانتر بوو، به‌ئاسووده‌یی
زیاتر له‌كاركردنمان به‌رده‌وام بووین، به‌ڵام له ساڵی 2015 كه پرۆسه‌ی ئاشتی
داڕما، هه‌زاران كه‌س دادگایی كران و ده‌ستگیركران، من خۆم له‌و كاته‌دا له
دادگای باڵای تاوانه‌كانی دیاربەكر دادگایی كرام، به‌ڵام حوكمم بۆدهرنهچوو به
واتایه‌كی دیکە كاریگه‌ری پرۆسه‌ی ئاشتی به تایبه‌تی له‌سه‌ركاری راگه‌یاندن
دیاره و ئازادیی په‌یوه‌ندی كردن فراوانتر ده‌كات .
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چی له پێشه بۆ میدیاكان به تایبه‌تی
كه‌ناڵه كوردییه‌كان ؟ سیدار باسوت وتی: ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان كه به‌رده‌وامن
له كاركردن له‌سه‌ر زمان و كولتوور و سیاسه‌ت ژمارەیان زۆرە، به‌ڵام كه‌ناڵه
میدیاییه كوردییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتووتر و سه‌ربه‌خۆترن له میدیای
كوردی له توركیا.
ئاماده‌كردن: ئالان محه‌مه‌د جه‌زا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
08:52 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08 -
لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوكرایەوە
کوردستان 05:02 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

