بوومەلەرزەیەکی بەهێز کۆڵۆمبیا دەهەژێنێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە
جیهان 09:39 AM - 2026-08-11
BBC News
وێنەیەکى دواى بوومەلەرزەکە
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.4 پلە کۆلۆمبیاى هەژاند، بووە هۆى ئەوەى 111 کەس
گیانلەدەستبدەن و 87 کەسیش برینداربوون و سەدان باڵەخانە روخاون یان زیانیان
بەرکەوتووە.
ئابێلاردۆ دی لا ئێسپریێلا، سەرۆکی نوێی کۆڵۆمبیا رایگەیاند:
بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 7.4 پلە وڵاتەکەی هەژاندووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوە رەسمییەکان لەم رووداوەدا لانی کەم 111 کەس
گیانیان لەدەستداوە، 87 کەسیش برینداربوون، 61 باڵەخانە بەتەواوی رووخاون و 1 هەزار
و 575 ماڵیش زیانیان بەرکەوتووە.
خولیۆ فیێرۆ مۆرالێس بەڕێوەبەری رووپێوی جیۆلۆجی کۆڵۆمبیا رایگەیاند:
ئەم بوومەلەرزەیە بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا لە
وڵاتەکەدا تۆمارکراوە.
لە ئەنجامی ئەو زیانە زۆرەی بەر کۆڵۆمبیا کەوتووە، تیمەکانی تەندروستی
و بەرگریی شارستانی بۆ یارمەتیدانی قوربانییان بە هانای ناوچە زیانلێکەوتووەکانەوە
چوون، هاوکات سەرکردەکانی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان لە ئەمریکا، ئەوروپا و رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری لە هەوڵەکانی رزگارکردندا
دەربڕیوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

