پلەکانی گەرما لەشەش پارێزگای عیراق 50 پلەیە و لە سلێمانی دادەبەزێت
کوردستان 09:06 AM - 2026-08-11
PUKMEDIA
کەش و هەوا
دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو راگەیاند و پێشبینی دەکات کە پلەی گەرما لە شەش پارێزگادا بگاتە 50 پلەی سیلیزی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کەشوهەوای ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە، هەینی و شەممە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق بە نزیکەیی جێگیر دەبن.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرزترین پلەی گەرما بۆ چوارشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت:
سلێمانی: 39پلە
دهۆک: 40پلە
هەولێر: 40پلە
نەینەوا: 44پلە
کەرکووک: 45پلە
ئەنبار: 46پلە
سەلاحەدین: 47پلە
دیالە: 48پلە
بەغدا، کەربەلا، بابل و دیوانییە: 49پلە
واست، نەجەف، میسان، زیقار، موسەنا و بەسڕە: 50پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

