بوومەلەرزەیەكی بەهێز كۆڵۆمبیای هەژاند
جیهان 05:52 PM - 2026-08-10
USGS
نەخشەی شوێنی بوومەلەرزەكە
بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.4 پلە بەپێوەری رێختەر رۆژئاوای كۆڵۆمبیاو بەشێك لەئیكوادۆری دراوسێی هەژاندو زیانێكی زۆر بەر ئەو ناوچانە كەوتوون.
ئاژانسی ئاسۆشیەیتد پرێس رایگەیاند: ئەمڕۆ 10ی 8ی 2026، بوومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.4 پلە بەپێوەری رێختەرو لە قووڵایی 66 میل، رۆژئاوای كۆڵۆمبیاو بەشێك لەئیكوادۆری دراوسێی هەژاند و چەقی بومەلەرزەكەش، ناوەندی شارەدێی سان خۆسێ دێل پالمال بووە لەهەرێمی چۆكۆ، كە نزیكەی 250 میل لەڕۆژئاوای بۆگۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیاوە دوورە.
هاوكات نوبیا كۆردۆبا، پارێزگاری چۆكۆ لە پەیامێكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند: بەهۆی بومەلەرزەكەوە چەندین كەس بریندار بوون و زیانێكی زۆر بەر باڵەخانەكان كەوتووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەكۆتاییەكانی مانگی حوزەیراندا دوو بوومەلەرزەی بەهێز بەگوڕی 7.2 و 7.5پلە ڤەنزوێلایان هەژاندو بەهۆیەوە سەدان باڵەخانە وێران بوون و زیاتر لەپێنج هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

