کەشناسی: خۆڵبارین و بەرزبونەوەی نوێ لەپلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت
عیراق 10:33 AM - 2026-08-09
PUKMEDIA
بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق ڕەوشی کەشوهەوای بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی دەکات کەشوهەوا ساماڵ و گەرم بێت لە سەرجەم ناوچەکان، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و چالاکبوونی با کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچەدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، ڕەوشی کەشوهەوا بۆ سبەینێ دووشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت لە هەموو ناوچەکان، لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی باشوور. با مامناوەند دەبێت و لە هەندێک کاتدا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاستی عیراق خێراییەکەی بۆ 40 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.
بۆ رۆژی سێشەممەش کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە، هەرچی رۆژی چوارشەممەیە کەشوهەوا هەر ساماڵ و گەرم دەبێت، با لە ڕۆژئاوای ناوەڕاست چالاک دەبێت و تۆز و خۆڵ دروست دەکات، پلەکانی گەرما لە باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە، لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن، و لە ناوچەی باکووریش وەک خۆیان دەمێننەوە.
لە رۆژی پێنجشەممەشدا کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما لە باکوور و ناوەڕاست وەک خۆیان دەبن و لە باشووریش کەمێک دابەزین تۆمار دەکەن.
پلەکانی گەرمای تۆمارکراو بۆ ڕۆژی دووشەممە:
دهۆک و سلێمانی: 41 پلە
هەولێر: 43 پلە
نەینەوا: 44 پلە
کەرکووک، سەڵاحەدین و ئەنبار: 46 پلە
دیالە: 47 پلە
بەغدا، کەربەلا، بابل و واست: 48 پلە
دیوانییە، نەجەف، موسەنا و زی قار: 49 پلە
میسان و بەسرە: 50 پلە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

