زریان و لافاو زیانی زۆر به هندستان و ژاپۆن ده‌گه‌یه‌نێت
جیهان 06:29 PM - 2026-08-08
ئاژانسەکان
دیمەنی لافاوەکە
به‌هۆی زریان لافاوه‌وە زیانی گیانی و ماددی زۆر به هه‌ردوو وڵاتی هندستان و ژاپۆن كه‌وتووه‌و زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
ئاژانسه‌كانی هندستان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 98 كه‌س و 155 هه‌زار و 849 كه‌سی دیكه‌ش له 13 قه‌زادا زیانیان به‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 10 هه‌زار و 748 هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی ژێرئاوكه‌وتوون و زیاتر له 47 هه‌زار ماڵیش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای كه‌شناسی ژاپۆن ڕ‌ایگه‌یاندووه، زریانی دۆلفین پارێزگای ئۆكیناوای له باشووری ژاپۆن گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون و كاره‌بای 14 هه‌زار باڵه‌خانه بڕاوه، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی نیشتمانی كه‌شناسی چین ڕ‌ایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت له نێوان یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌دا زریانێكی به‌هێز له چین دروستببێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

