تورکیا و سعودیە و پاکستان رێککەوتنێکی بەرگریی هاوبەشیان ئیمزا کرد
جیهان 03:21 PM - 2026-08-07
aljazeera
وێنەیەکى کاتى ئیمزاکردنى رێککەوتننامەکە
ئەمڕۆ تورکیا و سعودیە و
پاکستان رێککەوتنێکی بەرگریی هاوبەشیان لە جەددە ئیمزاکرد و رایانگەیاند: ئامانج لە رێککەوتنەکە
بەرپەرچدانەوەی بەهێز و بەکۆمەڵە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک.
ئەمڕۆ هەینى 7ى8ى2026 لە شاری جەددەى سعودیە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان کرد و
کۆبوونەوە بە مەبەستى ئیمزاکردنى رێککەوتننامەیەکى هاوبەشى بەرگرى لە نێوان هەرسێ
وڵاتى تورکیا و پاکستان و سعودیە.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ئەی ئێف پى راگەیاندبوو: ماوەیەکی زۆر بوو گفتوگۆ لەسەر ئەم رێککەوتنامەیە دەکرا
و گرژییەکانی ناوچەکە وایکرد رێککەوتننامەکە خێراتر ئیمزا بکرێت.
ئەمەش
لە کاتێکدایە دوێنێ پێنج شەممە 6ى8ى2026 شەهباز شەریف سەرۆکوەزیرانی پاکستان و عاسیم مونیر فەرماندەی گشتیی سوپای پاکستان گەیشتنە سعودیە و ئەمڕۆش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا
گەیشتە سعودیە و کۆبوونەوەکەیان ئەنجامدا و لە ئەنجامیشدا ئیمزاى
رێککەوتننامەکەیان کرد.
پاکستان و سعودیە لە ساڵی 2025دا رێککەوتنێکی بەرگریی ستراتیژیی
هاوبەشیان ئیمزا کرد، کە دواتر بە مەبەستی بەهێزکردنی زیاتری هاوکارییە سەربازی و
ئەمنییەکانی ناوچەکە، بڕیار درا وڵاتی تورکیاش
بخەنە ناو هەمان هاوپەیمانی و رێککەوتنەکەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

