نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 01:35 PM - 2026-08-07
www.ibelieveinsci.com
زێڕ
ئەمڕۆ نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینى.
ئەمڕۆ هەینى 7ى8ى2026 لە بازاڕەکانى جیهاندا نرخى زێڕ
بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى، بە شێوەیەک هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە بڕى 4316.20 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:
زێڕی عەیار 18 به 794 هەزار دینار
زێڕی عەیار 21 به 927 هەزار دینار
زێڕی عەیار 22 به 971 هەزار دینار
زێڕی عەیار 24 به بڕى یەک ملیۆن و 59 هەزار
دینار
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیوەستە بە کۆمەڵێک هۆکاری ئابووری و سیاسییەوە، لە سەروویانەوە بەردەوامیی گرژیی
و ئاڵۆزییەکانە و دابەزینی بەهای دۆلار و گۆڕانکاری لە
سیاسەتی دارایی و رێژەی سوودی بانکە ناوەندییەکان، ئەم هۆکارانە وا دەکەن کە وەبەرهێنەران
و بازرگانان زێڕ وەک " پەناگەیەکی ئارام" بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان بەکاربهێنن
و خواست لەسەر کڕینى زێڕ زیاد بکات.
جێی ئاماژەیە،
جووڵەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە
هاوکێشەی نرخی ئۆنسەی جیهانی و بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕە
ناوخۆییەکاندا، بەجۆرێک هەر هەڵکشانێک لە ئاستی جیهانیدا، کتوپڕ کاردانەوەی لەسەر
گرانبوونی نرخی زێڕ لە هەرێمى کوردستاندا دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

