riklam

ستران عەبدوڵڵا سێ بەرگی كتێبێك بەئەلیكترۆنی بڵاودەكاتەوە

مەڵتی میدیا 12:11 PM - 2026-08-06
ستران عەبدوڵڵا سێ بەرگی كتێبێك بەئەلیكترۆنی بڵاودەكاتەوە PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا سێ بەرگی كتێبێك بەئەلیكترۆنی بڵاودەكاتەوە

ستران عەبدوڵا كتێب

ستران عەبدوڵڵا، نووسەرو رۆژنامەنووس، سێ بەرگی كتێبێكی ئەلیكترۆنی لەژێر ناونیشانی (پێشینی زێڕین، گەپی دوور لەقین) بڵاودەكاتەوە، كەلایەن دەزگای بژاردەی دەگمەن-ەوە ئەركی بڵاوكردنەوەی لەئەستۆ گیراوە.

بەرگی یەكەمی كتێبی (پێشینی زێڕین، گەپی دوور لەقین)، بەناوی (میوانی هەفتە)، بەرگی دووەمی بەناوی (مەنەلۆج) و سێهەمین بەرگیشی بەناوی (خەبەردار)ە بڵاوكردەوە.

بەشی یەكەمی بریتییە لەكۆمەڵێك نووسین كە دەشێ ناوی بەیت و بالۆرەو لاواندنەوەی لێبندرێت، لەكاتێكدا بەشی دووەمی مەنەلۆج گەڕانەوەیە بۆ هەمان ناونیشانی مەنەلۆجە تاقانەكەی گۆڤاری تایم و بەشی سێیەمیش هەندێك شێوەی هەواڵسازی و توانجی لوبنانی كردووەتە مۆدێلی رۆژنامەنووسی.

بۆ خوێندنەوەی بەرگی یەكەم بەناوی (میوانی هەفتە) كلیك لەم لینكە بكە.

بۆ خوێندنەوەی بەرگی دووەم بەناوی (مەنەلۆج) كلیك لەم لینكە بكە.

بۆ خوێندنەوەی بەرگی سێیەم بەناوی (خەبەردار) كلیك لەم لینكە بكە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket