کوردستان و عیراق، هاوبەشێتیی دەرفەتەکانی کەوتن و رزگاربوون
بیروڕا 11:05 AM - 2026-08-05
PUKMEDIA
سۆزان خاڵە شەهاب
لەدوای پرۆسەی ئازادیی عیراقەوە لە ساڵی 2003، زۆرینەی بۆچوونەکان بەو ئاراستەیە بوون کە عیراقێکی نوێ دێتەکایەوە و هەمووان، نەتەوە و کەمە نەتەوایەتی و ئایینییەکان، دەرفەتی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێ پێکەوە بژین و دەستوور ببێتە چەتری کۆکەرەوە و بنەمای یەکسانی و دادپەروەریی بۆ ئەرک و مافەکانیان.
ئەو بۆچوونە، ئەگەر ورد لێی بڕوانی تا ئەندازەیەک لە جێبەجێکردنیدا کورتی هێنا، لەو روانگەیەوە کە دوای 23 ساڵ لە پرۆسەی ئازادی، هێشتا کێشەی زۆر هەن و پێویستیان بە چارەسەرکردنی جددی هەیە.
دیموکراسی هەر هەڵبژاردن نییە
هەندێکجار تێگەیشتنێکی هەڵە لە دیموکراسی هەیە، ئەویش ئەوەیە بوونی پرۆسەکە تەنها لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، یان شارەوانییەکاندا کورتدەکەنەوە، راستە ئاسایی بەڕێوەچوونی خولەکانی هەڵبژاردن گرنگە، بەڵام ئەوە ناکاتە دیموکراسیی راستەقینە، ئەگەر (دەستاودەستکردنی ئاسایی دەسەڵات، دابینکردنی ئازادییە سیاسی، ئایینی و کەسییەکان، بنبڕکردنی گەندەڵی و شەفافیەت، رەخساندنی هەلی کار بە یەکسانی لەنێوان هاووڵاتیان، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ژنان و منداڵان، پاراستنی ژینگە و.. هتد)، بەهۆیەوە دەستەبەر نەبێت.
لەدوای ساڵی 2003وە، لە عیراقدا ئەم هەڵبژاردنانە کراون:
یەکەم: ساڵی 2005، 2010، 2014، 2018، 2021، 2025، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کراوە.
دووەم: ساڵی 2009، 2013، 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کراوە و دواجار شاری کەرکوکیشی تێدا بەشدار بوو.
هەردوو جۆری هەڵبژاردنەکە بووە هۆی گۆڕانکاری لە پۆستەکانی سەرۆک کۆمار، ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگاری پارێزگاکان، بەڵام ئایا توانی لەسەر ئاستەکانی ژیانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت گەشەکردنی سیاسی و سازانی ئەرێنی لەسەر ستراتیژی داهاتووی عیراق رێکبکەون و داهاتوویەکی روونتر لەوەی ئێستا هەیە، ببێت؟
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد
یەکێک لە گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عیراق و هۆکاری نەرێنی لەوەی گومان لە دیموکراسیی راستەقینەی تەوافوقی بکرێت، چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقە. راستە هەرێم بەشێکە لە بەغداد، بەڵام جۆرێکە لە ستاتۆیەکی دانپێدانراو و ناکرێت تەنها وەکو هەرێمێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵکو جگە لە کارکردن بە دەستوور بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان، پێویستە بەغداد تێڕوانینێکی ئەرێنی دیکەی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت.
روانگەی راست ئەوەیە نابێت بەغداد تەنها وەکو هەرێمێکی پێکهاتوو لە چەند پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات، بەڵکو دەبێت لەوە تێبگات بنەمای پێکهێنانی هەرێمی کوردستان بنەمایەکی نەتەوەییە، نەک پێکهێنانی فیدراڵییەکی ئیداریی رووتەڵە.
لە بەرامبەر ئەوەدا، سیاسەتی راست وایە هەرێمی کوردستان دەستپێشخەریی لۆژیکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بخاتەڕوو، بەشێوەیەک کەوا بیانوو نەداتە بەغداد بۆ رەتکردنەوەی رێککەوتن لەگەڵیدا، ئەمە مانای رەخساندنی دەرفەت نییە بۆ لاواز سەیرکردنی، بەڵکو گرتنەبەری رێگەیەکی دروستە بۆ هێنانەکایەی پەیوەندییەکی دەستووریی ئەرێنی.
هەولێر- بەغداد هاوچارەنووس دەبن
یەکێک لە مەترسییەکانی سەر پرۆسەی سیاسی و داهاتووی فەرمانڕەوایی لەسەر ئاستی عیراق، جۆرێکە لە بێدەربەستیی هێزە سیاسییەکانی، نموونەی ئەو مەترسییە ئەوەیە کاری جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ناکرێت، بەڵکو لە پەراوێزدا دادەنرێت.
لەسەر ئاستی جیهان، ئیقلیمی و ناوخۆی عیراق، دەیان مەترسی هەیە، ئەگەر وردبینەوە هەست بەوە ناکەین کوردستان و عیراق بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئەگەر و مەترسییانە ساز و ئامادەبن و پلانی ئەی و بی-یان هەبێت.
لۆژیکی سیاسی ئەوەیە دەرفەتەکانی کەوتن و لێ رزگاربوون بۆ عیراق و کوردستان وەکو یەکن و پێکەوەشن، پەیدابوونی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2014، مەترسییەکانی بۆ عیراق و کوردستان وەکو یەک بوون، جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی سپایکەر لە 12ی حوزەیرانی 2014 کە تیایدا زیاتر لە 2000 سەربازی عیراقی کۆمەڵکوژ کرد، نموونەیەکی روونە کە کوردستان و عیراق چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە.
بۆ عیراق و کوردستان، دەرفەتەکانی کەوتن، سەرکەوتن و پێشکەوتن، وەک یەکن، پێکەوەکارکردنیان و چارەسەرکردنی کێشەکان، مەترسییەکان کەمدەکەنەوە و دەرفەتی پێشکەوتن بۆ هەردوولایان زیاتر دەڕەخسێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە
06:27 PM - 2026-08-25 -
لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو تۆمارکراوە
05:27 PM - 2026-08-25 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە
01:53 PM - 2026-08-25 -
لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
12:14 PM - 2026-08-25
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:38 PM - 2026-08-25 جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە
10:17 PM - 2026-08-25
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: گەیشتووینەتە قۆناغێکی چارەنووسساز
05:42 PM - 2026-08-25
قوباد تاڵەبانی تەئکید لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەوروپا دەکاتەوە
03:17 PM - 2026-08-25
لە سلێمانی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە بەڕێوەدەچێت
02:29 PM - 2026-08-25
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 01:53 PM - 2026-08-25 -
کێ عەلی زەیدی ڕاگرتووە؟ بۆچی دەنگی دژی گەندەڵی بەرز دەکاتەوە؟
بیروڕا 01:39 PM - 2026-08-25 -
ئۆتۆمبێلە چینییەکان، چۆن بە بێدەنگی بازاڕەکانی جیهانیان کۆنترۆڵ کرد؟
کوردستان 12:21 PM - 2026-08-25 -
لە سلێمانى 18 کورسى خوێندن بۆ رۆژنامەنوسان دابیندەکرێت
کوردستان 12:14 PM - 2026-08-25 -
لە کەمپێکی پەنابەرانی ئەمریکای باشوور نزیکەی 50 کەس کوژران
جیهان 11:40 AM - 2026-08-25 -
قوباد تاڵەبانی: یادی مەولود ببێتە بەهێزترکردنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان
کوردستان 10:48 AM - 2026-08-25 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یادی لەدایکبونی فەخری کائینات، هاندەرو هەوێنی پێكەوەژیان بێت
کوردستان 10:22 AM - 2026-08-25 -
سەرۆک بافڵ پەیامێک ئاڕاستەى موسڵمانان دەکات
کوردستان 09:31 AM - 2026-08-25




.png)

.png)
دابەزێنە

