یاداشتنامەیەک لەنێوان زانکۆی سلێمانی و ناوەندێکی ئەکادیمیی ئیمزاکرا
کوردستان 10:40 PM - 2026-08-04
راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی
ئیمزاکردنی رێککەوتننامەکە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ شەممە، 4ی ئاب، پ.د. کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، پێشوازی لە پ.د. پۆڵا خانەقا سەرۆکی ناوەندی ئەکادیمی توێژینەوەی نیشتمانی و وەفدێکی هاوڕێی کرد.
لە چوارچێوەی دانیشتنێکی هاوبەشدا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە زانستییەکان و بەرەوپێشبردنی توێژینەوەی هاوبەش، پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە ئەکادیمییەکان بۆ مامۆستایان، خوێندکاران و کۆمەڵگە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن (MoU) لەنێوان زانکۆی سلێمانی و ناوەندی ئەکادیمی توێژینەوەی نیشتمانی ئیمزا کرا.
ئامانجی سەرەکی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە دانانی پلانی کاری هاوبەش و جێبەجێکردنی چالاکییە ئەکادیمی و توێژینەوەییەکانە، لەوانە ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش، ڕێکخستنی سیمینار، کۆنفڕانس، خولی ڕاهێنان، گۆڕینەوەی شارەزایی و ئەزموون، و پەرەپێدانی پڕۆژە زانستییە هاوبەشەکان، بە شێوەیەک کە یارمەتی بە بەهێزکردنی ئاستی توێژینەوە و خزمەتکردنی کۆمەڵگە بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

