مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیى یادی 12 ساڵەی کارەساتی شەنگالی بەرز راگرت
کوردستان 01:46 PM - 2026-08-03
تایبەت
وێنەیەکى مەراسیمەکە
ئەمڕۆ
لەیادی 12هەمین ساڵەی کارەساتی شەنگالدا مەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی مەراسیمێکی
تایبەت بە ئەو یادەى رێکخست.
لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و لێپرسراوی
بۆردەکان و ئەندامانی پەرلەمان و کادرانی مەکتەب و بۆردەکان ئامادە بوون.
لەو یادەدا سەرەتا ئامادەبوان چەند ساتێک بۆ قوربانیانی شەنگال و
شەهیدان وەستان، دواتر هەڤاڵ رێبوارستار وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد، پاشان هەڤاڵ
سالار محمود وتەی مەکتەبی کاروبارى رێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی پێشکەش
کرد و ئاماژەی بەو تاوانە گەورەیەدا کە تاوانێکی تەواو نامرۆڤانەیە و تیشکی خستە
سەر گرنگیدان بە ئێزدیەکان و خەڵکی شەنگال، کە بۆ یەکێتی گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە
و هەمیشە یەکێتی داکۆکیکاری مافەکانیانە و تەئکیدی لە پشتیوانی یەکێتی کردەوە.
دواتر تاجەگوڵینەی مەکتەبی کاروبارى رێکخراوەیى و هەڤاڵان جەزا سەید مەجید
و ئەمەل جەلال دانرا، پاشان وەک رێزێک لە کەسوکاریان و قوربانیانی شەنگال هەڤاڵ
رەهبەر سەید ئیبراهیم و هەڤاڵانی ئەندامانی پەرلەمان ئاڵای یەکێتی و کوردستان
داگیرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

