ئەمریکا و ئێران دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە

جیهان 10:24 AM - 2026-08-03
ئاڵای ئێران و ئەمریکا BBC

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئەمریكا

سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەن، بەڵام وادەی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی دیاری نەکردووە.

پێشتر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاشکرای کردبوو: هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران راگرتووە، ئەمەش بەو ئامانجەی دەرفەت بڕەخسێنرێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەتۆمیی تاران.

لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ)، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوایان کردووە کاتێکیان بۆ دابین بکرێت تاوەکو رێککەوتنێک ئەنجام بدەن، بە جۆرێک کە گەرووی هورمز بە تەواوی بکرێتەوە و مەترسى ئەتۆمیی ئێران کۆتایى پێبهێنرێت و جەختی کردەوە کە پێویستە تاران بە خێرایی رێککەوتنەکە ئیمزا بکات.


PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە