سەرۆک وەزیرانی عیراق: رێککەوتنەکەمان لەگەڵ تورکیا ستراتیجییە
عیراق 06:15 PM - 2026-08-01
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عیراق
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عیراق
سەرۆک وەزیرانی
عیراق رایدەگەیەنێت: ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی
خاو لەڕێگەی بۆڕی عێراق-تورکیاوە بۆ بەندەری جەیھان دەستکەوتێکی ستراتیجییە.
عەلی زەیدی
سەرۆکوەزیرانی عیراق لە پۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
رایگەیاندووە: وەک
دەستکەوتێکی ستراتیجیی گرنگ بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی هەناردەی نەوت و بەهێزکردنی
هەماهەنگی ئابوری نێوان هەردوو وڵات، ئەمڕۆ عیراق و تورکیا رێککەوتنێکیان بۆ
گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عیراق لە رێگەی بۆری نێوان هەردوو وڵاتەوە بۆ
بەندەری جەیهان ئیمزا کرد، کە گواستنەوەی 750 هەزار بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا.
بۆری نەوتی
عیراق - تورکیا، ماوەی نزیكەی 50 ساڵە نەوت لە ناوچەی سلۆپییەوە بۆ بەندەری جەیهان
دەگوازێتەوە و بڕبڕەی پشتی هەناردەی نەوتی ناوچەکەیە و لە ئێستاشدا
هەماهەنگییەکانی بەغداد و ئەنقەرە بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە
فراوانبووندایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

