یۆنان باری نائاسایی رادەگەیەنێت
جیهان 02:14 PM - 2026-08-01
Costas METAXAKIS
سووتانی دارستانەكانی یۆنان
ئاگركەوتنەوەی دارستانەكان بەهۆی بای بەهێزەوە رووی لەزیادبوونەو ئەمڕۆ چەندین ناوچەی جیاوازی یۆنانی گرتەوە، لەوانەش ناوچەكانی نزیك لەئەسینا، لەكاتێكدا هەڵمەتی بەرفراوان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرو چۆڵكردنی ناوچەكان و راگەیاندنی باری لەناكاو بەردەوامە، بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرزیش بەهەمان شێوە بارودۆخەكە لەبەشێك لەئیسپانیاو فەرەنسا بەرەو خراپتر دەچێت.
ئەم هاوینە ئەوروپا بەهۆی زنجیرەیەك شەپۆلی گەرماو وشكەساڵیی درێژخایەن و ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانەوە زیانێكی گەورەی بەركەوتووەو لە گوندەكانی فەرەنساو ئیسپانیا سەدان هەزار كەس ناچار كراون ماڵ و شوێنی پشوودانی خۆیان چۆڵ بكەن.
دەسەڵاتدارانی یۆنان ئەمڕۆ شەممە 1ی 8ی 2026، باری لەناكاویان بۆ چەندین ناوچە راگەیاندو هۆشدارییاندا لەمەترسیی زۆریی ئاگركەوتنەوە لەناوچەكانی ئاتیكاو ئیڤیا.
هاوكات ئاژانسی ئانادۆڵ (AA) رایگەیاند: كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆكوەزیرانی یۆنان، سەردانی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەكانی بەرگریی شارستانی كرد بۆ وەرگرتنی زانیاریی نوێ لەسەر ئاگرەكە، لەكاتێكدا زیاتر لە 300 ئاگركوژێنەوە بەپاڵپشتی 92 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە، ئامێری قورس و فڕۆكە، بەردەوام بوون لەبەرەنگاربوونەوەی ئاگرێكی گەورە لە ناوچەی بیۆتیا.
هەر بەهۆی ئاگرەكەوە، زیاتر لە 200 كەس لە شارۆچكەی ئاگیۆس ڤاسیلیۆس، كە نزیكەی 80 كیلومەتر لە باكووری رۆژئاوای ئەسیناوە دوورە، لەڕێگەی دەریاوە ناوچەكەیان جێهێشت، هەروەها 12 كەسی دیكە كە لەلایەن پاسەوانی سنووری دەریایی یۆنان و كەشتییەكی خزمەتگوزاریی ئاگركوژێنەوە لەكەناراوەكانی پۆرتۆ جێرمێنۆ رزگاركران.
ئەمەش لەكاتێكدایە، هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە لەناوچەكانی ئارگۆلیداو ئارتا لەشەویشدا بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

