بەرمیلێك نەوتی برێنت 87 دۆلاری تێپەڕاند

جیهان 09:43 AM - 2026-07-31
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ميدياكان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

نرخی نەوت

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 87 دۆلاری تێپەڕاندو بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش بە 81 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەمڕۆ 31ی7ی2026، ماڵپەڕی (OIL PRICE) بڵاویكردەوە: یەك بەرمیل نەوتی برێنت  بە 87 دۆلارو 51 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوكات یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش  بە 81 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

شارەزایان هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دەستپێكردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و داخستنی گەروی هورمز دەگێڕنەوە، چونكە پێشتر بەهۆی ئیمزا كردنی رێككەوتننامەی لێكتێگەیشتن لە 17ی6ی2026، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گەڕی سێیەمی جەنگ، جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە