بەهۆی تەقینەوەی كانێكی خەڵوزەوە 35 كرێكار گیانیان لەدەستدا
جیهان 09:10 AM - 2026-07-31
reuters
تەقینەوەی كانێكی خەڵوز
كانێكی خەڵوز لە بەلوچستان تەقییەوەو بەهۆیەوە نزیكەی 35 كرێكار گیانیان لەدەستدا، تیمەكانی فریاكەوتنی شارەكەش لە هەوڵی رزگاركردنی بێسەروشوێناندان.
بەگوێرەی راگەیەندراوی میدیاكانی پاكستان، بەهۆی تەقینەوە و داڕمانی كانێكی بەردینی خەڵوز لە پارێزگای بەلوچستانی رۆژئاوای پاكستان، نزیكەی 35 كرێكار گیانیان لەدەستداوەو چەندین كرێكاری دیكەش بێسەروشوێنن، لەئێستاشدا تیمەكانی فریاكەوتنی شارەكە لە هەوڵی رزگاركردنی بێسەروشوێناندان.
هاوكات بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رووداوەكە بەهۆی تەقینەوەی گازی میسۆنەوە بووە، كە بووەتە هۆی داڕمانی لەپڕی كانەكە و لەو كاتەدا 42 كرێكار لە ژێر زەویدا كاریان كردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

