رێککەوتنامەکە بەسەرچووە و هەناردەی نەوتی عیراق بۆ تورکیا بەردەوامە
عیراق 04:13 PM - 2026-07-30
رۆیتەرز
هێڵی بۆریی کەرکوک - جەیهان
سەرەڕای بەسەرچوونی رێککەوتنامەی دوولایەنەی نێوان بەغداد و ئەنقەرە و
ئیمزانەکردنى رێکەوتنامەى نوێ لەکاتى سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى عیراق بۆ تورکیا،
سەرچاوە تورکییەکان رایانگەیاند: هەناردەی نەوتی خاوى عیراق بۆ بەندەرى جەیهانى
تورکى لە رێگەى بۆرى کەرکوک_جەیهانەوە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەڕێوەچونی
دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی کاتی.
سەرچاوەیەکی تورکی بە رۆیتەرزی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ى7ى2026
هەناردەی نەوتی خاوى عیراق بۆ بەندەری جەیهانی تورکی لە رێگەى بۆرى
کەرکوک_جەیهانەوە بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت، سەرەڕای کۆتاییهاتنی ئەو رێککەوتنەی
کە کارکردنی هێڵی بۆری نێوان هەردوو وڵاتی رێکدەخست، لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ
درێژکردنەوەی بۆ ماوەی 12 مانگ بەردەوامن.
رۆژی دوو شەممە 27ی 7ی 2026، ماوەی کارپێکردنی رێککەوتنی دوولایەنە
کۆتایی هات، کە بۆ چەندین دەیە کارپێکردنی هێڵی عیراق-تورکیاى رێکدەخست و لەکاتی
سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب
تەیب ئەردۆگان سەرۆککۆمارى تورکیا کە لە چەند رۆژى رابردوودا بوو، بەغداد و
ئەنقەرە رێککەوتنی درێژکردنەوەى رێککەوتنامەکەیان ئیمزا نەکردووە.
سەرچاوەیەک رایگەیاند: هێڵی بۆرییەکە (کە لە ئێستادا تاکە رێگای
هەناردەکردنی نەوتی بەغدادە) سەرەڕای کۆتایى هاتنى ماوەی رێککەوتنەکە، تا ئەو
کاتەی هەردوو وڵات لە دانوستاندندان بۆئەوەی رێککەوتنێکی کاتی بکەن و هەناردەی
نەوت رانەوەستێت، هێڵەکە بەردەوام دەبێت لە کارکردن.
هەردوو وەزارەتی وزەی تورکیا و نەوتی عیراق هیچ لێدوانێکی رەسمییان
لەسەر دۆخی هێڵەکە دوای کۆتاییهاتنی رێککەوتنی پێشوو نەداوە.
پێشتر وەزیری وزەی تورکیا، لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاندبوو:
هەردوو وڵات گەیشتوونەتە تێگەیشتنێک بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە بۆ ماوەی ساڵێک و
جەختی لەوە کردبووەوە کە دانوستانەکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی خۆیان.
پێشبینی دەکرێت درێژکردنەوە کاتییەکە کاتی زیاتر بە بەغداد و ئەنقەرە
بدات بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنێکی بەرفراوانتر، کە تەنها سنووردار نەبێت بە
بەردەوامبوونی کارپێکردنی هێڵی بۆرییەکە، بەڵکو زیادکردنی سوودوەرگرتن لە تواناکەی
و بەستنەوەی بە کێڵگە نەوتییە نوێیەکانەوە لەخۆبگرێت.
تورکیا هەوڵدەدات رێژەی کارپێکردنی هێڵی بۆرییەکە بەرزبکاتەوە، کە
توانای دیزاینکردنی نزیکەی 1.5 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا و رەنگە درێژبکرێتەوە بۆ
کێڵگە نەوتییەکانی باشووری عیراق.
ئامارە تورکییەکان دەریدەخەن کە هێڵەکە لە ئێستادا تەنها نزیکەی 170
هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دەگوازێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

