بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەكۆگایەك رێگەی هەولێر-كەركوك داخرا
کوردستان 11:15 AM - 2026-07-30
PUKMEDIA
ئاگركەوتنەوە لەكۆگایەكی هەولێر
لەكۆگایەكی هەولێر ئاگرێكی گەورە كەوتەوەو بەهۆی بەهێزیی ئاگرەكەو هەڵكردنی رەشەباوە تاكو ئێستا كۆنتڕۆڵ نەكراوە، هاوكات رێگەی هەولێر-كەركوك داخرا.
سەعات 9ی بەیانی ئەمڕۆ 30ی 7ی 2021، ئاگر لەكۆگایەكی شاری هەولێر كەوتەوەو تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەكەو رەشەباوە تا ئێستا نەتوانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لەڕووداوەكەدا چەند كەسێك برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەكراون، بەڵام تائێستا زیانە مادییەكان نەزانراون.
هاوكات هەر بەهۆی رووداوەكەوە، رێگەی سەرەكی نێوان هەولێر-كەركوك داخراوەو شۆفێران ناتوانن هاتووچۆی تێدا بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

