کەشناسی: هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-30
PUKMEDIA
کەشوهەوا
دەستەی کەشناسی
عیراق، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە، کە
تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی تەم و تۆز دراوە.
پلەکانی گەرما
بۆ رۆژی هەینی:
سلێمانی: 44 پلە
دهۆک: 45 پلە
هەولێر
و ئەنبار: 47 پلە
نەینەوا،
کەرکووک، دیالە، سەلاحەدین، واست، نەجەف، کەربەلا، و دیوانیە: 48 پلە
بەغدا،
بابل، مسەنا، میسان، و بەسرە: 49 پلە
زی
قار: 50 پلە
بەپێی
پێشبینییەکان ڕۆژی هەینی کەشوهەوا جێگیر دەبێت، پاشان لە ڕۆژانی شەممە و
یەکشەممەدا بە ڕێژەیەکی کەم لە ناوەڕاست و باشووری وڵات بەرزدەبێتەوە و لە هەندێک
ناوچە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، و لە ناوچەی باکووریش نزیک دەبێت
لە تۆمارەکانی پێشوو.
ئاماژە بەوەش دراوە بای باکووری خۆرئاوا بە خێرایی سووک بۆ مامناوەند دەبێت، لە ماوەی
ڕۆژدا چالاک دەبێت (بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و باکوور) بە خێرایی
تا 30 کم/سەعات، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و تەمێکی
سووکی خۆماڵی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

