تره‌مپ: ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌

جیهان 04:50 PM - 2026-07-29
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا الجزیرة

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا

ئەمریكا كۆماری ئیسلامی ئێران

 ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی7ی2026، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا رایگه‌یاند: واشنتۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان دژی ئێران ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران شێرپه‌نجه‌ی جیهانن.
 
راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان دژ به‌ بنكه‌كانی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ ئۆردن ده‌داته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و سعودییه‌ دژ به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ئێران، به‌ هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی عیراق ئه‌نجامدراون، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مریكا روونیشیكرده‌وه‌، وانه‌یه‌كی توندیان پێ ده‌ده‌ین و شكستێكی قورس ده‌چێژن، به‌هێزی ته‌واو لێیان ده‌ده‌ین.
 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕ‌ۆ سوپای ئه‌مریكا ڕ‌ایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سعودییه‌، هێرشێكی هاوبه‌شمان له‌عیراق دژ به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران ئه‌نجامداوه‌، هاوكات فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سعودییه‌، له‌ 28ی ته‌ممووزدا هێرشه‌ ورد و دیاریكراوه‌كانیان له‌ عیراق ئه‌نجامدا، كه‌ ئامانجیان تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ئێران بوون، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ ئاراسته‌ كرابوون بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی وزه‌ی سعودییه‌.

 له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودییه‌ ڕ‌ایگه‌یاند: به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، هێرشه‌ تایبه‌ت و سنوورداره‌كانمان دژی ئامانجه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ خاكی عیراق ئه‌نجام داوه‌.
 
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە