یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەزیاتر لە 87 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

جیهان 09:31 AM - 2026-07-29
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت میدیاکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و بەشێوەیەک یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەسەروی 87 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، نەوتی تەکساسیش بەرێژەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ 29ی7ی2026، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بە پێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، یەک بەرمیل نەوتی برێنت  سێ دۆلار و 44 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە 87 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، نەوتی تەکساسیش لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و یەک بەرمیل نەوتی ئەم جۆرەش  بە 82 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


شارەزایان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی گرژى و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران و داخستنی گەروی هورمز دەگێڕنەوە،چونکە پێشتر بەهۆی ئیمزا کردنی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە 17ی6ی2026، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەڕی سێیەمی جەنگ، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە