سۆمۆ داهاتی دوو مانگی فرۆشی نەوت ئاشکرا دەکات
عیراق 05:20 PM - 2026-07-28
راگەیاندنی سۆمۆ
کۆمپانیای سۆمۆ
ئەمڕۆ 28ی7ی2026، کۆمپانیای سۆمۆ، داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئایار و حوزەیران ئاشکرا کرد
و رایگەیاند: لەو ماوەیەدا زیاتر لە 32 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەشی
زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بووە.
بەپێی راگەیەندراوەێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت ناسراو بە سۆمۆ، بڕی
هەناردەی نەوت لە مانگی ئایار و حوزەیران، بریتی بووە، لە 32 ملیۆن و 114 هەزار و
644 بەرمیل، کە داهاتەکەشی بریتی بووە لە دوو ملیار و 335 ملیۆن و 537 هەزار و 399
دۆلاری ئەمریکی.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کێلگەکانی بەسرە
زۆرترین نەوت هەناردە کراوە، کە بڕەکەی 20 ملیۆن و 238 هەزار و 836 بەرمیل بووە،
هاوکات لە کەرکوکیش 10 ملیۆن و 311 هەزار و 216 بەرمیل هەناردە کراوە.
پەیوەست بە نەوتی هەرێمی کوردستانیش، ئەوا
سۆمۆ رایگەیاندووە: بڕی هەناردەکردنەکەی بریتی بووە لە یەک ملیۆن و 564 هەزار و
625 بەرمیل.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

