ئێران داوای 11 ملیار دۆلار قەرز لە عیراق دەكاتەوە
عیراق 10:46 PM - 2026-07-26
ميدياكان
ئاڵای عیراق و ئێران
دوای ئەوەی عەلی زەیدی بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا، لە دیدارەكانیدا چەندین گفتوگۆی ئاڵۆز ررویانداوە بەتایبەت سەبارەت بە پرسی قەرزەكانی غازی ئێران و زامنكردنی تێپەڕبوونی كەشتییە نەوتییەكانی عیراق بە گەرووی هورمزدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عیراقيیەكان بڵاویانكردووەتەوە، لەگفتووگۆكاندا ئێران ڕەتیكردووەتەوە بە رەسمی رەزامەندی بە تێپەڕبوونی كەشتيیە بازرگانيیەكانی عیراق لەگەرووی هورمز بدات، ئەو بابەتی پەیوەست كردووە بەهەڵوێستی داهاتووی حكومەتی عیراق پەیوەست بەدۆسییەكانی ئێران.
لەوبارەیەوە كەناڵی حوڕە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگاداری عیراقییەوە، كە یەكێكیان نزیكە لە سەرۆك وەزیران و ئەوی دیكەیان دیپلۆماتكارە، بڵاویكردەوە، لایەنی ئێرانی داوای لە بەغداد كردووە بڕی نزیكەی 11 ملیار دۆلاری پێبدات، كە شایستە داراییە كەڵەكەبووەكانی ساڵانی ڕابردووی هەناردەی غازی ئێرانە بۆ عیراق.
سەرچاوەكان ئەوەشیان خستۆتەڕوو، زەیدی بە بەرپرسانی ئێرانی ڕاگەیاندووە، كە ئێستا عیراق توانای دابینكردنی ئەو بڕە پارەیەی نییە، لە بەرامبەردا پێشنیاری كردووە ملیارێك دۆلار لەو پارانە بدات كە وەك شایستەی حاجییانی ئێرانی لە سعودیە دانراون، بەڵام تاران ئەو پێشنیارەی ڕەتكردووەتەوە و پێداگری كردووە لەسەر ئەوەی شایستەكان ڕاستەوخۆ بدرێتە خۆی.
ئەوەشیان ئاشكراكردووە، ئەمەش دەریخستووە كە گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا زۆر لەوە ئاڵۆزتر بوون كە لە بەیاننامە رەسمییەكاندا خراونەتەڕوو، بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی عیراق ڕووبەڕووی سەختی بووەتەوە لە گواستنەوەی پارە بۆ تاران لە ڕێگەی سیستمی بانكیی نێودەوڵەتییەوە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە.
لە پرسێكی دیكەدا، بەغداد هەوڵیداوە گرەنتی ئەوە لە ئێران وەربگرێت كە ڕێگە بدات كەشتییە نەوتییەكانی عیراق بەبێ كێشە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ ببن، بەدوور لە هەر ڕێكارێك كە ببێتە هۆی تێكدانی جووڵەی دەریاوانی لە ناوچەكەدا، بەپێی سەرچاوە نزیكەكەی سەرۆك وەزیران، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران بە زەیدی ڕاگەیاندووە كە ئاراستەیەك هەیە بۆ بەدەركردنی عیراق لە هەر ڕێكارێك كە كاریگەری لەسەر جووڵەی كەشتییە نەوتییەكانی هەبێت، بەڵام كاتێك لایەنی عیراقی داوای كردووە ئەم بەدەركردنە بە رەسمی لە بەیاننامەی هاوبەشی سەردانەكەدا جێگیر بكرێت، تاران ڕەتی كردووەتەوە.
ئەم پێشهاتانە لە كاتێكدان كە عیراق بۆ هەناردەكردنی نەوتەكەی بەڕێژەیەكی زۆر پشت بە كەنداو دەبەستێت و پێویستییەكی زۆری بە غاز و كارەبای ئێران هەیە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامیی فشارەكانی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی ئەو پشتبەستنە بە تاران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

