ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
جیهان 09:44 PM - 2026-07-26
ميدياكان
پاسپۆرتی دۆمەنیکا
ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان، خواستێكی زۆر لای هاووڵاتییان دروستبووە بۆ كڕینی پاسپۆرتی دووەمی وڵاتانی وەك دۆمەنیكا، سانت لوشیا و سانت كیتس. هەزاران كەس بڕی دەیان هەزار دۆلاریان خەرج كردووە تاوەكو ببنە خاوەنی ئەم پاسپۆرتانە بە مەبەستی گەشتكردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەبێ ڤیزا، بەڵام لە ئێستادا یەكێتی ئەوروپا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی ئەم ئاسانكارییانە دەكات.
بەپێی بڕیارێكی نوێ، یەكێتی ئەوروپا مۆڵەتی تاوەكو ساڵی 2028 ی داوەتە ئەو وڵاتانە تاوەكو بەرنامەی پێدانی رەگەزنامە لە بەرامبەر پارەدا رابگرن، ئەوروپا دەڵێت ئەم پاسپۆرتانە بوونەتە رێگەیەك بۆ ئەوەی خەڵكی روسیا، چین و ئێران بەبێ پشكنینی وردی پێشینە بێنە ناو خاكەكەیەوە، ئەگەر ئەو وڵاتانە تاوەكو وادەی دیاریكراو پابەندی بڕیارەكە نەبن، مافی چوونە ناو وڵاتانی ئەوروپا بەبێ ڤیزا لە سەرجەم هەڵگرانی ئەو پاسپۆرتانە دەسەندرێتەوە كە ژمارەیان لە 100 هەزار كەس زیاترە.
ئەم بڕیارە مەترسییەكی جدی لەسەر ئەو هاووڵاتییانەی هەرێم دروست كردووە كە پاسپۆرتی ئەو وڵاتانەیان كڕیوە، لە حاڵەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا، ئەو دەیان هەزار دۆلارەی لە بەدەستهێنانی ئەو پاسپۆرتانەدا خەرجكراون دەفەوتێن، چونكە پاسپۆرتەكان بایەخی پێشوویان بۆ گەشتكردن نامێنێت. یەكێتی ئەوروپا سووربوونی خۆی نیشانداوە كە رێگری لە هەر هەوڵێك بكات ئاسایشی سنوورەكانی بخاتە مەترسییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

