لە شارباژێڕ دەیان مین و پاشماوەی جەنگی لەناوبران
کوردستان 05:14 PM - 2026-07-23
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین
مین
تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی،
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کێڵگەمینی "بیوشک D " ى شارباژێڕ
لە پرۆسەیەکی تەقاندنەوەی ناکارەباییدا دەیان مین و پاشماوەی جەنگییان لەناوبرد کە
بەشێکیان پێشتر لە چالاکی جیاوازدا کۆکرابوونەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی رایگەیاند: لە
چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی-دا و
لەسەر داواکاری تیمی سێی مینلابەری دەستیی لە کێڵگەمینی "بیوشک "D لە گوندی
شێخەڵمارێن لە شارەدێی زەلان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 23ى7ى2026، تیمی
تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی
جۆریی دەرەکیی، هەستان بە لەناوبردنی چەندین مین و پاشماوەی جەنگیی، بە رێگەی
تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی، لە هەمانکاتدا ئەو مین و پاشماوە جەنگییانەش لەناوبران
کە پێشتر و لە چالاکی جیاجیادا چارەسەر کرابوون و گواسترابوونەوە بۆ شوێنی
پارێزراو.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: مین و پاشماوە جەنگییەکان بریتی بوون لە، سی مین
لە جۆری "V69"،
شەش مین لە جۆری "VS50"، یەک گولە هاوەنی "٨٢ ملم"، یەک
گولە هاوەنی "٦٠ ملم" و دوو نارنجۆکی دەستیی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەدان کەس لە لافاوەکەی نیپاڵ بێسەروشوێن بوون
03:32 PM - 2026-08-26 -
پاکستان.. بەهۆى ئاگرکەوتنەوە 14 منداڵى تازەلەدایکبوو گیانیان لەدەستدا
10:01 AM - 2026-08-26 -
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەمەراسیمی کۆتاییهێنانی ئەرکەکانی هێزی هاوپەیمانی ئەڵمانیا کرد
10:38 PM - 2026-08-25 -
لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە
06:27 PM - 2026-08-25
ئەمانەش ببینە
جومانە غەلای: بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ هەڵبژاردن پێویستی بەهەمواركردنەوەی یاسایە
10:28 AM - 2026-08-26
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
09:15 AM - 2026-08-26
یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە
10:17 PM - 2026-08-25
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: گەیشتووینەتە قۆناغێکی چارەنووسساز
05:42 PM - 2026-08-25
زۆرترین خوێنراو
-
یونیسێف: یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان ڕووبەڕوی مەترسی مردن دەبنەوە
جیهان 10:17 PM - 2026-08-25 -
پژمین و هەڵامەت نەخۆشی کوشندە نین
بیروڕا 08:57 PM - 2026-08-25 -
لەساڵی نوێوە زمانی کوردی دەچێتە ناو پرۆگرامەکانی خوێندنی سوریاوە
کوردستان 06:27 PM - 2026-08-25 -
عەبدوڵڵا ئۆجەلان: گەیشتووینەتە قۆناغێکی چارەنووسساز
کوردستان 05:42 PM - 2026-08-25 -
لەسەرەتای جەنگی ئێرانەوە 68 ڕووداو لە ئاوەکانی کەنداو تۆمارکراوە
جیهان 05:27 PM - 2026-08-25 -
قوباد تاڵەبانی تەئکید لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەوروپا دەکاتەوە
کوردستان 03:17 PM - 2026-08-25 -
لە سلێمانی یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە بەڕێوەدەچێت
کوردستان 02:29 PM - 2026-08-25 -
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە
کوردستان 01:53 PM - 2026-08-25






.png)
دابەزێنە

