سێ کەس لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڤایرۆسی هانتا گیانیان لەدەستدا

جیهان 10:47 AM - 2026-07-22
ڤایرۆسی هانتا NST

ڤایرۆسی هانتا

جیهانى

سێ کەس لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڤایرۆسی هانتا گیانیان لەدەستدا و لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکە دەستیپێکردووە.
 
وەزارەتی تەندروستیی ڤەنزوێلا رایگەیاند: سێ کەس لە ناوچەی رۆژهەڵات، کە پشکنینیان بۆ ڤایرۆسی هانتا پۆزەتیڤ دەرچوو بوو، گیانیان لەدەستدا.

هەرچەندە وەزارەتی تەندروستی، ناسنامە و تەمەنی ئەو کەسانەی ئاشکرا نەکرد، کە ژیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر دەستیپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە