تێچووی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریكا بۆسەر ئێران 37 بلیۆن دۆلاری تێپەڕاند
جیهان 10:18 AM - 2026-07-22
Reuters
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریكا
وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاشکرای دەکات، تێچووی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریكا دژ بە ئێران تاوەكو ئێستا نزیكەی 37.5 بلیۆن دۆلارە، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن) بەهۆی زیادبوونی وردبینی و چاودێرییە سیاسییەكانی كۆنگرێسەوە، بەپەلە داوای بودجەی زیاتر بۆ ئەو ململانێیە دەكات.
بەپێی وتەی پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەم ژمارەیە هەمو ئەو بڕە پارانەش دەگرێتەوە كە تا ئێستا لەئۆپراسیۆنە سەربازییەكاندا خەرجكراون، لەوانەش خەرجییە پێشبینیكراوەكان و مووچەی سەربازی، خەرجییەكانی ئۆپراسیۆن و چاككردنەوە و خەرجییە پەیوەندیدارەكانی دیكەی جەنگ.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێنتاگۆن وردەكاریی خەرجییەكانی نەخستووەتەڕوو، لێپرسراوانیش دانیان بەوەدا ناوە كە هێشتا روون نییە بەتەواوی ئاماری گشتی چۆن هەژماركراوە.
هەروەها لەسەرەتای ئەمساڵەوە، سەرچاوەكانی ئاگادار لەخەمڵاندنی خەرجییەكان ئاشكرایان كرد، كەتەنها شەش رۆژی یەكەمی ململانێكە لانی كەم 11.3 بلیۆن دۆلاری تێچووە، كە ئەمەش بەڵگەی هەڵكشانی خێرای خەرجییە سەربازییەكانە.
راگەیاندنی تێچووی هەڵمەتی سەربازیی ئەمریكا بۆسەر ئێران لەكاتێكدایە، كە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بەردەوامە لەگوشارەكانی بۆ سەر كۆنگرێس بە مەبەستی پەسندكردنی پاكێجێكی گەورەی بودجەی فریاگوزاری بۆ بەردەوامییدان بەئۆپراسیۆنە سەربازییەكان.
مانگی رابردوو ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، داوای نزیكەی 90 بلیۆن دۆلار بودجەی زیادەی كردووە، كە بەشێكی زۆری بۆ ململانێی ئێران تەرخانكرابوو، هاوكات پێنتاگۆن داوای نزیكەی 67 بلیۆن دۆلار دەكات بۆ بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەكان و پڕكردنەوەی جبەخانە و تەقەمەنییەكان و بەهێزكردنی ئامادەیی هێزەكان و ئەولەوییەتەكانی دیكەی بەرگری.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

