وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری هونه‌رمه‌ند كاوه ئه‌حمه‌د میرزا بهسهردهكاتەوە
کوردستان 03:50 PM - 2026-07-21
PUKMEDIA
وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری هونه‌رمه‌ند كاوه ئه‌حمه‌د میرزا بهسهردهكاتەوە
له درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ر و رووناكبیرانه‌ی كورددا كه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یان كردووه و به‌رهه‌مه‌كانیان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردییه‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 21/7 وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، له شاری سلێمانی سه‌ردانی ماڵی هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری دیار و دێرینی كورد (مامۆستا كاوه ئه‌حمه‌د میرزا)یان كرد و به‌سه‌ریان كرده‌وه.
وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌ب له نزیكه‌وه له هه‌واڵی ته‌ندروستیی به‌ڕێزیان پرسییه‌وه و ستایشی ئه‌و مێژوو و كاروانه هونه‌رییه ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ به‌خششه‌یان كرد كه م.كاوه ئه‌حمه‌د میرزا له بواری نواندن و كار‌و چالاكیی هونه‌ری تردا له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و جێ ده‌ستی خۆی له هونه‌ر و درامای كوردیدا نه‌خشاندووه، وه‌فده‌كه جگه له گه‌یاندنی سڵاوی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری و هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌ب، چه‌پكه‌گوڵێكی رێز و وه‌فایان پێشكه‌ش كرد، له به‌رامبه‌ردا م.
كاوه ئه‌حمه‌د میرزا خۆشحاڵیی زۆری خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی مه‌كته‌ب ده‌ربڕی و راگه‌یاند كه به‌و هاتنهتان گه‌شامه‌وه و زۆر سوپاستان ده‌كه‌م، هه‌ر له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی باری ته‌ندروستیی ئێستای خۆی روونكرده‌وه و وه‌فدی مهكتهبیش هیوای له‌شساغی و ته‌مه‌ندرێژیان بۆ خواست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

