کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20
ئاژانسەکان
شەپۆلی گەرما
دەستەی کەشوهەوای عیراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات بەهۆی خێرایی باوە تۆزبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێنێتەوە.
کەشناسی عیراق
ئاماژەی بەوەداوە، لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما بە گەرمی دەمێنێتەوە، بەهۆی
چالاكبوونی خێرایی با (تا 40 كم/سەعات)، لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور رێژەی خۆڵبارین
بەرز دەبێتەوە.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە
دەکەن؛ بۆ بەیانی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی و دهۆک 42°C، لە هەولێر و کەرکووک 44°C، لە بەغدا 45°C و لە میسان و ذی قار دەگاتە 48°C.
کەشناسی
دەشڵێت، بۆ رۆژانی داهاتوو پێشبینی
دەکرێت تا ڕۆژی هەینی کەشوهەوا بە گەرمی بمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچە گۆڕانکاریی
کەمی بەسەردا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

