هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو

پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خانەوادەی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتی دیاری خۆشناوەتی (مەلای مەلا قادر) دەکات.

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین مەلای مەلا قادر

بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتی دیاری خۆشناوەتی (مەلای مەلا قادر)، باوکی دکتۆر محەمەد خۆشناو، وەزیری پێشووتری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلالمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە