هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر

پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

کۆسرەت رەسوڵ عەلی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مەلای مەلا قادر ئاڕاستەی خانەوادەو کەسوکارەکەی دەکات.

دەقی پەیامەکە...

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین مەلای مەلا قادر

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتی دیاری خۆشناوەتی (مەلای مەلا قادر خۆشناو) باوکی دکتۆر محەمەد خۆشناو وەزیری پێشووتری تەندروستی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرو فەرماندە دێرینە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە