ئیتاڵیا هۆشداری توند سەبارەت بە شەپۆلی گەرما دەدات
جیهان 10:33 AM - 2026-07-19
ئاژانسەکان
بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما
لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو شەپۆلە گەرمایەی کە
کیشوەری ئەوروپای گرتووەتەوە، ئیتاڵیا هۆشداری دەدات و ئاستی ئامادەباشی لە 14
شاردا بەرزکردەوە بۆ "هۆشداریی سوور".
وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا هۆشدارینامەیەکی
بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما مەترسییەکی ڕاستەوخۆ و
دەستبەجێ دروست دەکات، بەتایبەت لەسەر بەساڵاچووان، کۆرپە و ئەو گروپانەی کە
هەستیاریی زۆریان هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، ئامارە رەسمییەکانی 7 وڵاتی
ئەوروپی ئاشکرایان کردووە کە لە ماوەی شەپۆلی گەرمای مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا،
نزیکەی 14 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە کە زیاترە لە ڕێژەی ئاسایی.
لەگەڵ ئەوەشدا، فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا لە
نێوان 18 بۆ 28ی هەمان مانگدا، نزیکەی 22 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدانی زیادەی بەدی
کردووە، ئەم ژمارانە هێشتا سەرەتایین و پێدەچێت لەگەڵ گەیشتنی زانیاری و نوێکاریی
نوێدا بەرزتر ببنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

