وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
کوردستان 01:48 PM - 2026-07-17
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
لۆگۆی سامانە سروشتییەكان و كارەبا
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای داناگاز بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاند ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە قەیرانی گازی ماڵان ڕوونادات و كار دەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بە زووترین كات.
ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا:
دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە كۆمپانیای داناگاز بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە كێڵگەی كۆرمۆر وەستاند، هەناردەی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راوەستا و بڕی 2500 مێگاوات كارەبا كەمبووەوە.
بۆ دابەشكردنی ئەو بڕە كارەبایەی كە لە وێستگە جۆراوجۆرەكانی كارەبا بەرهەم. دێت، وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەکالەت، تیمێكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی راسپارد بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن و بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دابەش بكرێت.
بۆیە تیمێكی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بەردەوام چاودێریی دۆخەكە و رێكخستنەوەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی كارەبا دەكات. بۆ دابینکردنی گازی شل پڕكردنەوەی پێداویستیی ڕۆژانەی ماڵان، وەزیری سامانە سروشتییەكان ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی وەرگیراوە بۆ دابینکردن پێداویستیی ڕۆژانەی گازی ماڵان، هەر ئەمڕۆ چەندین تەنكەری گاز ڕەوانەی شارەكانی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
هاوڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە قەیرانی گازی ماڵان ڕوونادات و كار دەكرێت بۆ گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی كێڵگەی كۆرمۆر بە زووترین كات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی كارەبا
17/7/2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

