دیلان غەفور: بانکی ناوەندیی قەرز دەدات بە چەند پرۆژەیەک
عیراق 12:27 PM - 2026-07-17
PUKMEDIA
دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق
ئەندامێکی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: بانکی ناوەندیی
عیراق لە دەستپێشخەرییەکدا بڕی ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری تەرخانکرد بۆ پێدانی قەرز بە چەند
پڕۆژەیەکی تایبەت و گەشەپێدانی بەردەوام.
دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی
دارایی پەرلەمانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە
چوارچێوەی بایەخدان بە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، بانکی ناوەندیی عیراق لە دەستپێشخەرییەکدا
بڕی ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری
تەرخانکرد بۆ پێدانی قەرز بە چەند پڕۆژەیەکی تایبەت لە بوارەکانی کردنەوەی
قوتابخانەی ئەهلیی، پەیمانگای پیشەیی و پڕۆژەکانی کەرتی پزیشکی ڤێتێرنەری.
راشیگەیاند: قەرزەکان بەپێی مەرج و رێنماییەکان و رەزامەندیی
وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەدرێت، بە سوودی بانکیی 3% و بۆ ماوەی 10 ساڵ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

