بەهۆی پۆستەرە سیاسییەکەوە فیفا لێکۆڵینەوە لە یاریزانانی ئەرجەنتین دەکات
جیهان 10:00 AM - 2026-07-17
فیفا
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەکاتی بەر\کردنەوەی پۆستەرەکەدا
دوای سەرکەوتنی ئەرجەنتین بەسەر ئینگلتەرا 2 - 1، ژمارەیەک یاریزانی
ئەرجەنتینی پۆستەرێکیان لەناو یاریگادا بەرزکردەوە کە لەسەری نوسرابوو
"دورگەکانی مالڤیناس ئەرجەنتینیین"، ئەمەش وەک پێشێلکردنی ڕێساکانی
"فیفا" دەرکەوت کە هەر دەرکەوتەیەکی سیاسی لەناو یاریگاکاندا قەدەغە
دەکات.
یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) ڕایگەیاند: لە ئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن
لە کەیسی بەرزکردنەوەی پۆستەرێک لەلایەن یاریزانانی ئەرجەنتینەوە لەناو یاریگادا
کە لەسەری نوسرابوو (دورگەکانی مالڤیناس (فۆکلاند) ئەرجەنتینیین) دوای نیوەی
کۆتایی مۆندیالی 2026، لە کاتێکدا شانشینی یەکگرتو داوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد
دەکات، هاوکات سەرۆکی ئەرجەنتین جەختی لە تێگەیشتنی بۆ ڕەفتاری یاریزانەکانی
کردەوە.
لەبەرامبەردا فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رایگەیاند: بەپێی رێکارە
ئاساییەکان، لیژنەی دیسپلینی سەربەخۆی فیفا ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە
ڕاپۆرتەکانی یارییەکە و هەڵسەنگاندنی بارودۆخە پەیوەندیدارەکان پێش بڕیاردان لەسەر
هەر ڕێکارێکی تری ئەگەریی.
هاوكات سەرۆکی ئەرجەنتین خافێر میڵی ڕایگەیاند: هەستەکانی پەیوەست بە
دورگەکانی مالڤیناس لەناو هەموو ئەرجەنتینییەکدا هەیە و تەواو رەوا و سروشتییە کە
بییانەوێت دەری ببڕن، بەڵام جەختی لەوەکردەوە، وەرگرتنەوەی دوورگەکان لەڕێگەی
دیپلۆماسییەوە دەبێت.
لە لایەکی ترەوە، وتەبێژێک بەناوی بارەگای سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە
داونینگ ستریت رایگەیاند: "ڕەنگە جامی جیهانی بۆ ئێمە نەبێت، بەڵام دورگەکانی
فۆکلاند بە دڵنیاییەوە بۆ ئێمەیە".
هەروەها، پیتەر کایل وەزیری کار و بازرگانی بریتانیا پێشتر
ڕایگەیاندبوو، "یەکێک لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی جامی جیهانی ئەوەیە کە
سیاسەت شوێنی لە تۆپی پێدا نییە، ئێستا ئەم بابەتە لە دەستی فیفادایە و چاوەڕوانم
فیفا لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە و ورد ئەنجام بدات".
دورگەکانی مالڤیناس کە بە ئینگلیزی بە فۆکلاند ناسراون، کۆمەڵێک دورگەی
بریتانییە و 600 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئەرجەنتینەوە دوورە، هێشتا پرسێکی
هەستیارە لە پەیوەندییەکانی نێوان لەندەن و بوێنس ئایرس کە لەسەر سەروەرییەکەی
کێبڕکێیانە.
سەرەتای كێشەكە دەگەڕێتە بۆ ساڵی 1982، كە جەنگ لە نێوان هەردوو
وڵاتدا هەڵگیرسا دوای داگیرکردنی کۆمەڵە دورگەکە لەلایەن ئەرجەنتینەوە، هێزەكانی
بریتانیا دوای 74 رۆژ لە شەڕ و پێکدادان کۆنتڕۆڵی دوورگەکانیان کردەوە، کە بووە
هۆی کوژرانی 649 ئەرجەنتینی و 255 بریتانی.
دورگەكان یەكەمجار نیە لە مۆندیالدا باس دەكرێن و لە مۆندیالی 1986دا،
تەنها چوار ساڵ دوای جەنگەکە، ئەرجەنتین لە قۆناغی هەشتدا بە ئەنجامی 2 - 1
ئینگلتەرای دورخستەوە، ئەمەش بەهۆی دو گۆڵە ئەفسانەییەکەی دیێگۆ مارادۆناوە، کە
گۆڵە بەناوبانگەکەی "دەستی خودا"ی تێدابوو ئەستێرە کۆچکردوەکە بە
"تۆڵەیەکی ڕەمزی لە ئینگلیزەکان" وەسفیکردبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08 -
بەرهەمەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەپێشانگای فرانكفۆرت نمایش دەكرێن
01:12 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق: بۆ دابینکردنی مووچە سێ بژاردەمان لەبەردەستدا بوو
عیراق 08:52 PM - 2026-10-08 -
جێگرى پارێزگارى سلێمانى: هەر بازرگانێک کاڵا گران بکات رووبەڕووى یاسا دەکرێتەوە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

